
میدیای نێونەتەوەیی
ڕۆژنامەنووسان، دەزگا پەخشییەکان و ئاژانسە هەواڵییەکان.

ڤیژن ئۆپەرەیشن فەراهەمکەری دەستڕاگەیشتنی ناوخۆیی، ڕێبەری کەلتووری، دابینکاری، ڕێکخەری کار و پاڵپشتی بەرهەمهێنانە لەبۆ سەردانیکەرە نێونەتەوەیییەکان، تیمەکانی میدیا، توێژەران، ڕێکخراوە سەربەخۆکان و ئەو ڕێکخراوانەی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستانی عێراق کار دەکەن.
ڤیژن ئۆپەرەیشن هاوکاری ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان و شارەزاکان دەکات لە هەماهەنگی مەیدانی، ڕێکخستنی کار، دابینکاری، پاڵپشتی بەرهەمهێنان، توێژینەوە و، گەشتی کەلتووری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستانی عێراق.

ڕۆژنامەنووسان، دەزگا پەخشییەکان و ئاژانسە هەواڵییەکان.

فیلمی درێژ، زنجیرە و بەرهەمی ناخەیاڵی درێژ کە لە سەرانسەری ناوچەکە تۆمار کراون.

ڕێکخراوە سەربەخۆکان، ئاژانسە مرۆیییەکان و ڕێکخراوەکانی پەرەپێدان.

توێژەران، زانکۆکان، ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و بەرنامەکانی میوانداری.

هونەرمەندان، ڕێکخراوە کەلتوورییەکان، مۆزەخانەکان و، بەشداربووانی بەرنامەکانی میوانداری.

باڵیۆزخانەکان، ڕێکخراوە نێونەتەوەیییەکان، تیمە کۆمپانیایییەکان و شاندە بازرگانییەکان.
تواناکان
هەر ئەرکێک لەلایەن هەماهەنگکەرێکی باڵاوە بەڕێوە دەبرێت و تۆڕێکی هەرێمی پشکنراو کە لە زیاتر لە دە ساڵ کاری مەیدانیدا پەرەی پێدراوە پشتگیری دەکات.
تیمگەلێکی ڕاستەوخۆ لە سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و هاوبەشکارێتی متمانەپێکراوەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵ.


هەر ئەرکێک بە وریاییەکی تەواوەوە بەڕێوە دەبرێت. تەنها بە ڕەزامەندیی کڕیار پڕۆژەکان دەخەینە ڕوو.
پێوەرە نێونەتەوەیییەکان، شارەزا ناوخۆیییەکان و، جێبەجێکردنێکی پشتپێبەستراو لە هەر ئەرکێکدا.
ئەزموونداری کارڕێکخەران، بەرهەمهێنەران، وەرگێڕەکان، شۆفێر و، هاوبەشکارە ناوخۆیییەکان لە سەرانسەری ناوچەکەدا.
نەخشەسازییەکی ورد، پەیوەندییەکی ڕوون و، ئۆپەراسیۆنی مەیدانیی بەرپرسانە لە سەرەتاوە تا کۆتا.
باسی پڕۆژەکەتانمان بۆ بکەن و لە ماوەی یەک ڕۆژی کاردا تیمەکەمان وەڵامتان دەدەنەوە. گفتوگۆ لەبارەی ئامانجەکانتان دەکەین و پێشنیاری باشترین سۆنگە و ڕێگەتان بۆ دەکەین بۆ بەرهەمهێنانەکەتان، دابینکارییەکان، توێژینەوە، یان پاڵپشتیکردن لە پێداویستییە مەیدانییەکان. ئەو زانیارییانەی لەم قۆناغەدا بەش دەکرێن، بە نهێنییەکی تەواوەتی دەمێنێتەوە.